هۆشیار شەعبانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە، ٥٢ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. ناوبراو تا ئێستا لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە.

هۆشیار شەعبانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە، ٥٢ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە. ناوبراو تا ئێستا لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە. هۆشیار شەعبانی لە دوازدەی ڕەزبەر، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی سنە بۆ زیندانیی بانە گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە هێشتا لە زیندانیی بانە چارەنووسی نادیارە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانی تا ئێستا لە بینینی بنەماڵە و پارێزەرەکەی بێبەش بووە و تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە. ناوەندی دادوەری بۆ دۆسیەی هۆشیار شەعبانی، بۆ ئازادیی کاتی ناوبراو کەفالەتی سێ ملیارد تمەنی دیاریکردووە.
هۆشیار شەعبانی لە ٢٩ گەلاوێژی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە بانە دەستبەسەرکرا. هۆشیار شەعبانی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە، پێشتر لە خەرمانانی ١٤٠٠ دەستبەسەرکرا و بۆ کەفالەت ئازادکرابوو. ناوبراو لە کۆتاییەکانی ١٤٠١، لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز لە شاری بانە بە ساڵێک زیندان سزادرابوو و دادگا هەشت مانگ لەم سزایەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواخستبوو.