ئەسمەر حەمیدی، هونەرمەند و چالاکوانی فەرهەنگی خەڵکی شاری مانە سملقان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور پاش سێ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی، بە کەفالەتی کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٠ سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەسمەر حەمیدی، هونەرمەند و چالاکوانی فەرهەنگی خەڵکی شاری مانە سملقان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور پاش سێ ڕۆژ دەستبەسەرکران لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی، بە کەفالەتی کاتی لە زیندان ئازادکرا.
شەممە هەشتی سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەسمەر حەمیدی هونەرمەند و چالاکوانی فەرهەنگی خەڵکی شاری مانە و سملقان لە پارێزگای خۆراسانی باکوور لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گواسترابوویەوە. هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتیە و دەستبەسەریان کردووە.
ئەسمەر حەمیدی، لە هونەرمەندانی گەنجی بواری مۆسیقای کوردیە لە خۆراسان و هەروەها ژنێکی چالاکوانی فەرهەنگییە. ناوبراو پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی، ئامادەبوون لە بەرنامەکانی فەرهەنگی و دەربڕینی بیروڕای ڕەخنەگرانە لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی بانگهێشت کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

