دیار حاجی ڕەسوڵپوور، ئەحمەد زرنگ، دیار ڕەسوڵپوور و سلێمان (محەممەد) ئیسماعیلی، چوار هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی هەینی ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، دیار حاجی ڕەسوڵپوور، دیار ڕەسوڵپوور، ئەحمەد زرنگ خەڵکی گوندی «گلولان» و سلێمان (محەممەد) ئیسماعیلی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی «ئەمیرئاوا» لە بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە. هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییانە و بە توندوتیژی دەستبەسەرکراون.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

