سەقز؛ نوێکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی

بڕیاری دەستبەسەرکرانی محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی، دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی سەقز، پاش تێپەڕینی ٤٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، بۆ مانگێکی دیکە نوێکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەدعەلی وەیسی، چالاکوانیی ژینگەیی، و سیروان خوداکەرەمی، چالاکوانیی مەدەنی، بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بڕیاری دەستبەسەرکرانیان نوێکرایەوە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بڕیاری نوێکردنەوەیە بۆ مانگێکی دیکەیە.

ئەم دوو هاوڵاتییە لە ٤٢ ڕۆژی ڕابردوودا، لە مافی سەرەتایی خۆیان وەکو بینینی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەیان بێبەشبوون و ئەم دۆخە هێشتا بەردەوامە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری ڕانەگەیەندراوە.

محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خوداکەرەمی ڕۆژی یەکشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دەستبەسەرکران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە دوو هاوڵاتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

س دسامبر 23 , 2025
عادل یوسفی نەژاد و ئاکۆ یوسفی نەژاد، دوو هاوڵاتی خەڵکی سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشتکران و لێپرسینەوەیان لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، عادل یوسفی نەژاد و ئاکۆ یوسفی نەژاد، باوک و برای چیاکۆ یوسفی نەژاد، چالاکوانیی ژینگەیی گیانبەختکردوو لە ئاگرکەوتنەوەی چیای ئاویەری سنە، بەبێ […]

بابەتی پەیوەندیدار