شنۆ؛ دەستبەسەرکران و گواستنەوەی واحد (سەعدون) پرنیان بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندان

واحد (سەعدون) پرنیان، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ بۆ سزای پێنج ساڵ زیندانیی خۆی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، واحد (سەعدون) پرنیان، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ سزای پێنج ساڵ زیندانیی خۆی بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل بە تۆمەتی «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، کاتی دادگایی و ناوەڕۆکی دۆسیەی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دۆخی هێزەکانی سوریای دێموکرات و مەترسییەکانی سەر ڕێگای، لە سەردەمی دوای پشتیوانی ئەمریکا

چ دسامبر 24 , 2025
لە  سەروبەندی نزیکبوونەوە لە ساڵی ٢٠٢٦، هێزەکانی سوریای دێموکرات کەوتوونەتە یەکێک لە هەستیارترین قۆناغەکانی ژیانی سیاسی و نیزامی خۆیان. ئەو هێزەی کە لە سوریا پایەی سەرەکی شکستی داعش بوو و هاوکات ئەزموونێکی لە خۆبەڕێوەبەریی لۆکاڵیی بنیاتنا، ئێستا لەگەڵ سێ گوشاری یەکلاکەرەوە بەرەوڕووە: گەڕانەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندیی لە دیمەشق، پەرەسەندنی کاریگەری […]

بابەتی پەیوەندیدار