تاران؛ کوژرانی ڕەزوان عەبدی، ژنێکی گەنجی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

«ڕەزوان عەبدی»، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە لە تاران کە لە کاتی سەرکوتکردنی سەرشەقامدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزوان عەبدی لە کاتی نارەزایەتییە جەماورییەکانی شاری تاراندا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم و پێکانی گوللەی جەنگی کوژرا. ئەم ژنە گەنجە چەندین ساڵ لەمەوپێش دایکی لەدەستداوە و لەگەڵ خێزانی باپیرەی لە تاران دەژیا و لە بواری مۆدێلینگدا چالاکی دەکرد.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، تەرمی ڕەزوان عەبدی پاش گیانبەختکردنی بۆ گوندی زێدی خۆی “تازە‌ئاوای وەزیر”ی شاری دیواندەرە گواسترایەوە و لەژێر ڕێکارە سەختە ئەمنییەکاندا بەخاکسپێردرا. ڕاپۆرتەکان باس لە گوشارە ئەمنییەکان لەسەر خێزانی ناوبراو دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی سنوورداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەم هاووڵاتییە گیانبەختکردووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی فەرشاد نادردی لە زیندانی دیزڵ‌ئاوا

ش ژانویه 31 , 2026
«فەرشاد نادری»، هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی «دەرە‌درێژ»ی شاری کرماشان، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا لە زیندانی دیزڵ‌ئاوات ئەم شارەدا ڕاگیراوە و دۆخی یاسایی ناوبراو هێشتا نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، فەرشاد نادری لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشاندا و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و […]

بابەتی پەیوەندیدار