«بەهمەن ڕەسوڵیان»، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ، دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بەهمەن ڕەسوڵیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنح کە لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە بە خێزانەکەی بۆ زیندانی شنۆ گواسترایەوە. دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری ئەنجام دراوە و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵە بێبەش کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، دەزگاکانی ئەمنی و دادگایی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانەی دژی بەهمەن ڕەسوڵیان ڕانەگەیاندووە و دۆخی یاسایی دۆسیەکەی ناوبراو هێشتا لە ناڕوونییدا ماوەتەوە.

