مەشهەد؛ گیانبەختکردنی موجتەبا موحەمەدزادە، گەنجێکی ٢١ ساڵەی کورد، لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکاندا

«موجتەبا موحەمەدزادە»، گەنجێکی ٢١ ساڵەی کوردی کورمانج خەڵکی قوچان و دانیشتووی مەشهەد، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، موجتەبا موحەمەدزادە لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە مەیدانی «مەعراج»ی ناوچەی حوجەتی مەشهەد، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و لە پشتی دا پێکرا و گیانی لەدەستدا. بنەماڵەی ئەم گەنجە کوردە تا رۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ هیچ زانیاریەکیان دەربارەی چارەنووسی ناوبراو نەبوو، تاکو تەرمەکەیان لە سارد خانەکەدا ناسیەوە.

تەرمی ئەم گیانبەختکردووە رۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ئارامگەی «بەهەشتی ڕەزەوان»ی مەشهەد، لەژێر چاودێری ئەمنیەتی، بە خاک سپێردرا.

موجتەبا موحەمەدزادە، لەدایکبووی دەی سەرماوەزی ١٣٨٣، لە کوردەکانی کورمانجی شاری قوچان بوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ گیانبەختکردنی ڕەزا نادری لە کاتی نارەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا

د فوریه 23 , 2026
«ڕەزا نادری»، هاووڵاتیی ٢٧ ساڵەی خەڵکی کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕەزا نادری لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە «کرناچی»ی کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانی لەدەستدا. تەرمی ئەم هاووڵاتییە پاش […]

بابەتی پەیوەندیدار