مەهاباد؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنبوونی شەهاب فروغی‌ڕاد و شەهرام عەزیزی

دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەوە دەستبەسەر کراون و دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی «شەهاب فروغی‌ڕاد» و «شەهرام عەزیزی» لە شاری مەهاباد، دەستبەسەریان کردوون. ئەم دەستبەسەرکردنە نزیکەی کاتژمێر ٢ی شەو و لەلایەن هێزە جلی مەدەنییەکانەوە ئەنجام دراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەگەڵ توندوتیژیدا بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری و بە دروستکردنی کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێ هەردووکیان دەسبەسەر کراون.

شایانی باسە، هەر دوو هاووڵاتییەکە خێزاندارن و خاوەنی منداڵن

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە بڵاو نەکراوەتەوە.
نادیاربوونی شوێنی ڕاگرتنیان و بێبەشبوونیان لە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بووەتە هۆی نیگەرانییەکی زۆر لای کەسوکاریان

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ گیانلەدەستدانی سەید میلاد حوسێنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا

چ آوریل 22 , 2026
لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە تاران، گەنجێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەستدا. سەید میلاد حوسێنی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شارستانی داڵاهۆ، لە فازی یەکی شاری ئەندێشە کرایە ئامانج و کوژرا.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەید میلاد حوسێنی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی […]

بابەتی پەیوەندیدار