مەهاباد؛ بەردەوامی بێئاگایی لە چارەنووسی هێمن مەهراننیا دوای ۱۷ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی

با تێپەڕینی ۱۷ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «هێمن مەهراننیا»، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێمن مەهراننیا، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی مەهاباد، ۱۷ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ورمێ دەستبەسەر کراوە و دوای ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی زانیارییەکان، بە تێپەڕینی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە تا ئێستا زانیارییان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی بەدەست نەهێناوە.

هەروەها، تا ئێستا زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی هێمن مەهراننیا بڵاو نەکراوە. لەسەر بینینی پارێزەر و هەروەها دەرفەتی پەیوەندی یان دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بەردەوامی بێئاگایی لە بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە بەرپرسان و دەزگای دەسەڵات تا ئێستا زانیارییەکی ڕوونیان دەربارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕانەگەیاندووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی محەمەد ئیبراهیم کیا و بەردەوامی بێئاگایی لە دۆخی ناوبراو

پ سپتامبر 3 , 2026
محەمەد ئیبراهیم‌کیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە بە ناوی «موحسین گرگە» دەناسرێت، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یازدەی خەرمانانی ١٤٠٥، محەمەد ئیبراهیم‌کیا، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی […]

بابەتی پەیوەندیدار