ئازادی کاتی“نازیلا مه‌عرووفیان” به‌ دانانی بارمتە

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز، به‌ كه‌فاله‌ت و به‌شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی ئێڤین ئازاد كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نازیلا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ جاری چواره‌م له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانان له‌ فایلێكی ده‌نگی دا ئاشكرای كردبوو كه‌ له‌ كاتی به‌ندكرانی دا ئازاری جنسی دراوه‌. ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری، به‌تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ١٥ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی مه‌حكووم كراوه‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ ئازادکردنی ئەندامانی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی "سەوزی چیا"، جگە لە سێ کەس

د سپتامبر 11 , 2023
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “سەوزی چیا”ی شاری مەریوان و ٣٥ ئەندامی ئەم کۆمەڵەیان دەستبەسەر کرد. زۆربەی ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکران و تا ئێستاش سێ کەسی دیکەیان دەستبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی […]

You May Like