مەریوان؛ خەبات فیدایی بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی ئازادکرا

خەبات فیدایی، هونەرمەندی خەڵکی گوندی بۆریدەری سەر بە سەوڵاوا، دوای تێپەڕاندنی ١١ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، خەبات فیدایی دوای ١١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران و بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی، بە کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

خەبات فیدایی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە بەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوو و بۆ گرتووخانە گوازرابووەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لە تۆمەتەکانی خەبات فیدایی و وردەکارییەکانی دۆسیە دادوەرییەکەی بڵاو نەکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ موحسین حوسێن‌پەنایی و جەلال خودامورادی بە دانانی بارمتە ئازادکران

ی سپتامبر 20 , 2026
موحسین حوسێن پەنایی و جەلال خودامورادی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەرمانان لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرابوون، دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە بە کاتی ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٥، موحسین حوسێن‌پەنایی تەمەن ٣٧ ساڵ و جەلال خودامورادیی تەمەن ٤٦ ساڵ، […]

بابەتی پەیوەندیدار