مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی شاهین مستەفازادە و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

شاهین مستەفازادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کراوە و دوای گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکەمی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژێم شاهین مستەفازادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی مەهابادیان بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر کرد.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی ڕژێم دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، کەلوپەلی کەسیی خێزانەکەیان پشکنیوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی شاهین مستەفازادە دەست نەکەوتووە. هەروەها، هێزەکانی ڕژێم لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیی تا ئێستا لە مافی پارێزەر و هەروەها پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ نازەنین حوسێن‌پوور دوای ٣٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چ سپتامبر 23 , 2026
نازەنین حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵەی خەڵکی پیرانشار و دایکی دوو منداڵ، دوای ٣٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم، بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە کاتی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە سی و یەکەمی خەرمانانی ١٤٠٥، نازەنین حوسێن‌پوور دوای تێپەڕبوونی ٣٧ ڕۆژ لە کاتی […]

بابەتی پەیوەندیدار