به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌ك له‌نێوان جاده‌ی سه‌قز بۆ مه‌ریوان مه‌ارسمێكیان به‌ بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه‌ برد. مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خۆێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. دواجار به‌شداربووان به‌ بڵاوكردنی دروشم و خوێندنی شێعر درێژه‌یان به‌ مه‌راسمه‌كه‌ دا و پاشان له‌سه‌ر مێژووی ئه‌و ڕۆژه‌ و دۆخی ئێستای ئێران و  ناوچه‌كه‌ قسه‌ و باسیان كرد. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌ر‌اسمه‌كه‌ به‌ ده‌ربڕینی شایی و خۆشی له‌لایه‌ن به‌شداربووان دا كۆتایی پێهات.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ بۆكان

ش آوریل 29 , 2023
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شاری بۆكان به‌بۆنه‌ی هاتنی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕێوڕه‌سمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی ها‌وپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ […]

You May Like