نەغەدە؛ ئازادی ڕەحمان قادری بە دانانی بارمتە

ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی یاساییەکەی لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرا. ئەم هاوڵاتییە دەستگیرکراوە لە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستگیر کرا و پاش ماوەیەک بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە. ڕەحمان قادری ٢٥ ساڵان و خەڵکی گوندی ئەندێزە لە شاری پیرانشارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ عادڵ پیرۆزی بۆ بەسەربردنی سزاکەی ڕەوانەی زیندان کرا

ی نوامبر 10 , 2024
عادڵ پیرۆزی، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری مەریوان بۆ تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی مەریوان گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، عادڵ پیرۆزی، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی شاری مەریوان […]

You May Like