کۆمەڵێک لە ژنانی شاری سنە، ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان لە بناری چیای ئارێز بەرز ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆمەڵێک لە ژنانی کۆمەڵەی شاخەوانی-پێڕەوی شاری سنە بۆ بەرز ڕاگرتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە بناری چیای ئارێز گردبوونەوە و گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیان ئەنجامدا. ئەم کۆمەڵەیە لەم گردبوونەوەیەدا بۆ بەدواداچوونی دۆخی کارەساتباری ژنان لە بنەماڵە و کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئیسلامی گفتوگۆیان کرد و جەختیان لە ئامانج و ئارمانە هاوبەشەکانی ژنان لەم ڕۆژە مێژوویەدا کردەوە.
شایانی باسە، بەڕێوەچوونی ئەم گردبوونەوانە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەر جۆرە ڕێوڕەسم و گردبوونەوەیەک لە ناو شارەکان بکات و ئەو کەسانەی لەم گردبوونەوانە بەشداربوون سزا بدات و ڕووبەڕووی مامەڵەی دادوەری و بەڵگەنامەیی کردوونەتەوە.