ئێمە، زیندانیانی بەشی ٤ زیندانیی قزل حەسار کە بەردەوام شاهیدی گواستنەوەی هاوبەندییەکانمان بۆ لەسێدارەدان بووین، پشتیوانی لە خەباتی هاوڕێکانمان لە بەشی ٢ و بنەماڵەکانیان لە بەردەم زیندان دەکەین. بۆ ئێمە هیچ چارەیەک بێجگە لە ناڕەزایەتی و مانگرتن نەماوە.

گەلی شەریفی ئێران!
بۆ ساتێک بیربکەنەوە لەو سەرکوتەی لە دەرەوەی زیندان هەستی پێدەکەن، لە ناوەوەی زیندان هەموو ڕۆژێک ئێمە دەکوژن. ئێمە قوربانییەکین کە ڕۆژانە دەکوژرێین و هیچ هیوایەک بێجگە لە پشتیوانی ئێوە و زیندانیانی دیکەمان نییە.
ئێمە داوا لە هاونیشتیمانییان و ویژدانە ئاگاکان دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، بۆ ڕزگارکردنی ئێمە و هاوڕێکانمان، ئەوەی لە توانایاندایە کار بکەن.
تەنانەت سبەی درەنگە. ڕۆژێک نییە کە تێیدا هاوبەندییەکانمان بۆ لەسێدارەدان لە ژووری تاکەکەسی نەبەن و ئەگەر پاش ئەم ناڕەزایەتییانە، تەنیا بمێنین هەموومان دەکوژرێین. هاواری ئێمە «نا بۆ لەسێدارەدانە».
زیندانیانی بەشی ٤ زیندانیی قزل حەسار
سێشەممە ٢٢ ڕەزبەری ١٤٠٤

