
لەگەڵ تێپەڕبوونی ٧٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی حامید دەلاوەری، ئەم هاووڵاتییە خەڵکی سەقزە هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا و بە بێبەشبوون لە مافە سەرەتایییەکانی لە دەستبەسەریدا ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، حامید دلاوەری لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
حامید دەلاوەری دوای دەستبەسەرکردنی، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرابووەوە. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە لە بواری وەرزشی زۆرانبازی (کوشتی)دا چالاکیی هەیە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، بڵاو نەکراوەتەوە.

