کرێکاری؛ دەستبەسەرکرانیی پێنج کرێکاری ناڕەزای کۆمپانیای شەکری خاورمیانە لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنی شوش

لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای خاورمیانە لە شاری شوش، لانیکەم پێنج کرێکاری ناڕەزا لەلایەن پۆلیسی ئەمنی بانگهێشت و دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای قەندی خاورمیانە لە شاری شوش، لانیکەم پێنج کرێکاری ناڕەزا لەلایەن پۆلیسی ئەمنی بانگهێشت و دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتەکان، موسلیم زەهیری، مەسعود میهرابی، کەریم ڕەزایی، مەحموود ئال کەسیر و حسێن خەسافپوور لەم مانگرتنەدا دەستبەسەرکران.

لە کاردانەوەی ئەم دەستبەسەرییەدا، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای قەندی خاورمیانە لە بەرامبەر بینای هێزەکانی ڕژیم لە شوش گردبوونەوە، داوای ئازادیی خێرا و بێ مەرجی هاوکارانیی دەستبەسەرکراویان دەکەن. کرێکارانی ناڕەزا ڕایانگەیاند کە دەستبەسەریی ئەم کرێکارانە بەهۆی سکاڵای بەڕێوەبەری کۆمپانیا و بۆ فشاری مانگرتووان ئەنجامدراوە.

کرێکاران هۆشداریانداوە لە بەردەوامی دەستبەسەرییەکان و گرنگینەدان بە داواکاری سەندیکاکان، ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەبن. ئەمە لەکاتێکدایە کە مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای قەندی خاورمیانە سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە هەفتەیەک، هێشتا بەردەوامە و کاردانەوەی فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیا یان بەرپرسانی ناوچەکە نەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری عیرفان محەممەدی

س دسامبر 30 , 2025
سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەریی عیرفان محەممەدی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی بەفرانباری ١٤٠٤، «عیرفان محەممەدی» کوڕی عەبدوڵڵا، هاوڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەریی، هێشتا دۆخ و شوێنی زیندانیی ناوبراو نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەریی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار