پیرانشار؛ سزادانی دوو هاوڵاتی بە زیندانیی تەعزیری

سەید ڕەحمان حسێنی و ئەحمەد مام شەریفی، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری سزادران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، سەید ڕەحمان حسێنی، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی» بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ئەحمەد مام شەریفی، هاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی» بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادران.

ئەم دوو هاوڵاتیە ڕۆژی هەینی سی جۆزەردانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکران. هەردوویان هێشتا دەستبەسەرن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتیە لە ماوەی دەستبەسەرکران لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەیان بێبەش بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ نوامبر 20 , 2025
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هەورامان برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ئەسەد» خەڵکی نەودشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری «تەتە» لە هەورامان برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، […]

بابەتی پەیوەندیدار