گواستنەوەی ئەسعەد سەدیقی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری سنە

ئەسعەد سەدیقی، هاووڵاتی شاری سەقز، بۆ گرتووخانەیەک لە شاری سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سەدیقی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی «هەڵۆ» لە شاری سەقز و دانیشتووی گوندی «کاوملە» لە شاری سەقز، بۆ لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بۆ گرتووخانەیەکی شاری سنە گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستگیرکرانیدا تا ئێستا لە پەیوەندی تەلەفۆنی، بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بنەماڵەکەی ئاگایان لە دۆخی ناوبراو نییە.

ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سەدیقی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری سەقز بەبێ بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ کوژرانی کرێکارێک بەهۆی ئۆپەراسیۆنی لێکۆڵینەوەی شارەوانی

د جولای 21 , 2025
پاسەوانێکی تەمەن ٦٨ ساڵ لە شاری کرماشان بەهۆی هەڵدانی کەرەستە لەلایەن هێزەکانی لێکۆڵینەوەی شارەوانی، گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە ئامادەبوونی هێزەکانی لێکۆڵینەوەی (پۆلیسی بینا) شارەوانی ناوچەی پێنجی شاری کرماشان لە بینایەکی ناو شار، پاسەوانێکی تەمەن ٦٨ ساڵ بە ناوی «عەلی غوڵامی» گیانی لەدەستدا. […]

بابەتی پەیوەندیدار