سنە؛ گیان لەدەستدانی چیاکۆ یوسف نەژاد، یەکێکی تر لە چالاکانی ژینگەپارێز لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی چیای ئاویەر

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چیاکۆ یوسف نەژاد، یەکێک لە چالاکانی دیاری ژینگەپارێزی کوردستان، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی بەربڵاو لە بەرزاییەکانی چیای ئاویەر لە شاری سنە بە سەختی تووشی سووتان ببوو، چەند خولەکێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چیاکۆ یوسف نەژاد لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکوان و خۆبەخشانی ناوخۆیی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی کوژاندنەوەی ئاگرە ترسناکەکانی چیای ئاویەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کردوو و کە لە کاتی لەم هەوڵانەدا بەهۆی توندی ئاگرەکە و نەبوونی کەرەستەی سەلامەتی پێویست تووشی سووتانی توند و سەخت بوو. باری جەستەیی ناوبراو هەر لەسەرەتاوە ناجێگیر بوو ڕاگەیاندرابوو و سەرەڕای هەوڵی ستافی پزیشکی نەخۆشخانەی کەوسەر، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا گیانی لەدەست دا.

پێشتریش ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دوای ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان و ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژێنەوە لە چیای ئاویەر لە شاری سنە، حەمید مورادی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژین کوردستان”، لەگەڵ چوار چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی دیکە بە ناوەکانی موحسین حسێنی پەناهی، خەبات ئەمینی، چیاکۆ یوسف نەژاد و سەید مستەفا هەژیر، تووشی سووتانێکی سەخت بوون و بۆ نەخۆشخانەی کووسەر لە شاری سنە گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حەمید مورادی کە لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندرابوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

چیاکۆ یوسف نەژاد دووەم قوربانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەیە کە گیان لەدەستدەدات. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە باری جەستەیی بریندارەکانی دیکەی ڕووداوەکە ناجێگیر و خراپ ڕاگەیاندراوە و نیگەرانییەکانیش سەبارەت بە ژیانیان بەردەوامە.

ئاگرکەوتنەوە فراوانەکان لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە قەیرانی ژینگەیی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گیان لەدەستدانی خەبات ئەمینی، چالاکوانێکی دیکەی ژینگەپارێز لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی چیای ئاویەر

د جولای 28 , 2025
«خەبات ئەمینی»، سێیەمین چالاکوانی ژینگەپارێزی، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی چیای ئاویەر گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە شەشی گەلاوێژی ١٤٠٤، خەبات ئەمینی، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی بەرفراوان لە چیای ئاویەر تووشی سووتانێکی سەخت ببوو، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە […]

بابەتی پەیوەندیدار