ئاریان ناری زادە، هاووڵاتی شاری مەریوان، ٥٨ ڕۆژ پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاریان ناری زادە، هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە هێرشێکی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواسترایەوە.
دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێشتا دۆخی ناوبراو نادیارە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران یان تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

