بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە چیا

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «زەڵێ»ی سەربە شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە چیا بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە هەژدەی گەلاوێژی ١٤٠٤، موتەلیب کۆڵبەری خەڵکی گوندی «بەردەبووک»ی سەربە شاری بانە لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «زەڵێ»ی سەربە شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە چیا بە سەختی برینداربووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە لاقی برینداربووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی بانە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی جیهانی لاوان: چاوخشاندنێک بەسەر بارودۆخی لاوانی ئێران

د آگوست 11 , 2025
 ڕۆژی ١٧ی دیسامبری ساڵی ١٩٩٩، كۆبونه‌وه‌ی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٢ی ئاگۆست بەرامبەر بە ٢١ی گەلاوێژی وەک ڕۆژی جیهانی لاوان ڕاگەیاند. ئەگەرچی بۆنەیەکی لەو چەشنە تا ئێستا گرێیەکی لە کێشە و گرفتەکانی لاوان بە تایبەت لە وڵاتانی دواکەوتووی سەرمایەداری نەکردۆتەوە، بەڵام لانیکەم دەرفەتێکە بۆ ئاوڕدانەوە لە کێشەکانی لاوان لە وڵاتێکی […]

بابەتی پەیوەندیدار