پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی ئەندامێکی بنەماڵەکانی دادخواز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

عیماد دەرئوفتادە، ئەندامێکی بنەماڵەکانی دادخواز و برای کۆمار دەرئوفتادە لە منداڵانی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، عیماد دەرئوفتادە تەمەن ١٩ ساڵ، لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز و برای کۆمار دەرئوفتادە لە منداڵانی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە عیماد دەرئوفتادە پاش ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەرکراوە. 

شایانە باسە، لەم بارەوە ڕۆژی یەکشەممە شازدەی خەرمانانی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ دەستبەسەرکردنی کۆمار دەرئوفتادە، کوڕی ڕەحمان دەرئوفتادە هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان لە گوندی «زیوکە»ی سەربە پیرانشار و بەهۆی ئامادەنەبوونی عیماد، باوکیی بەتەمەنی ناوبراویان دەستبەسەرکردووە و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار گواستراوەتەوە. ڕەحمان دەرئوفتادە تەمەن ٧٠ ساڵ پاش ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە بە مەرجی ڕادەستکردنی کوڕەکەی بە ئیدارەی ئیتلاعات بە مەرج ئازادکراوە.

ئێوارەی یەکشەممە هەشتی خەزەڵوەری ١٤٠١، کۆمار دەرئوفتادە، لاوی تەمەن ١٦ ساڵ، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستداوە و تەرمی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە نۆی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە گوندی «زیوکە»ی سەربە پیرانشار ئەسپەردەکراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ ئازادیی دوو هاووڵاتی بە کەفالەت لە زیندان

د سپتامبر 8 , 2025
یونس شەریفی زەلیلانی و ئەبوبەکر عوقابی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کەفالەت لە زیندان ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، یونس شەریفی زەلیلانی و ئەبوبەکر عوقابی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کەفالەتی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی […]

بابەتی پەیوەندیدار