شنۆ؛ ئازادیی دوو هاووڵاتی بە کەفالەت لە زیندان

یونس شەریفی زەلیلانی و ئەبوبەکر عوقابی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کەفالەت لە زیندان ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، یونس شەریفی زەلیلانی و ئەبوبەکر عوقابی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کەفالەتی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بۆ هەر یەکێکیان، بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی لە زیندانیی ناوەندی شنۆ ئازادکران.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠٤، یونس شەریفی، هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترابوونەوە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانیی ناوەندی شنۆ گواسترابوونەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

قەسری شیرین؛ مەحکوم کرانی ئاریان ڕۆستەمی بە ٥ ساڵ زیندان

س سپتامبر 9 , 2025
ئاریان ڕۆستەمی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری قەسری شیرین بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاریان ڕۆستەمی هاوڵاتییەک لە شاری سەرپێڵی زەهاو بە زیندان حوکم درا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم حوکمە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری قەسری شیرین بە […]

بابەتی پەیوەندیدار