کامێران؛ ڕاپۆرتێک لە دەستبەسەرکرانی پێنج لاوی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ و بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، پێنج لاوی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ خەرمانانی ١٤٠٤، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی «لۆن سادات» و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرلەبەیانی هەینی ٢١ خەرمانانی ١٤٠٤، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ و ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ هەردوو خەڵکی گوندی «گازرخانی»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ و بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، هەردوو خەڵکی گوندی «پاڵنگان»ی سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

شایانی باسە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم پێنج لاوە و بە توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ دەرکەوتنی ناسنامەی شەشەمین لاوی دەستبەسەرکراو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ش سپتامبر 13 , 2025
سۆران موزەفەری، پەیام حسێنی تەمەن ١٧ ساڵ، کاوان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئیحسان سەبوری تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ و بێهروز ڕەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، پێنج لاوی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە حەڤدەی خەرمانانی ١٤٠٤، […]

بابەتی پەیوەندیدار