کوردستان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

موبین تاڵەبانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان و کەیوان سەعیدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، موبین تاڵەبانی، خوێندکاری تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگای ڕۆشتن بۆ زانکۆ ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی سێشەممە پازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، کەیوان سەعیدی، هاوڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی «سینگان» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پ اکتبر 9 , 2025
«خالید قادرپوور، محەممەد قادری و مورادڕەسوڵ بەهرامی» سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، خالید قادرپوور تەمەن ٣٠ ساڵ، محەممەد قادری تەمەن ٢٧ ساڵ و مورادڕەسوڵ بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ، سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «تمرچیان» […]

بابەتی پەیوەندیدار