«خالید قادرپوور، محەممەد قادری و مورادڕەسوڵ بەهرامی» سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە شازدەی ڕەزبەری ١٤٠٤، خالید قادرپوور تەمەن ٣٠ ساڵ، محەممەد قادری تەمەن ٢٧ ساڵ و مورادڕەسوڵ بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ، سێ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «تمرچیان» لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.