فەتاح یوسفپوور، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٦ خەزەڵوەری ١٤٠٤، فەتاح یوسفپوور، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی فەتاح یوسفپوور و پاش پشکنینی، دەستیان بەسەر تەلەفۆنی ناوبراودا گرتووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

