ئیقباڵ پیری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئیقباڵ پیری»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا. هێزەکانی ڕژیم بە هێرشکردنەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
ئیقباڵ پیری، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران، دۆخ، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

