کرماشان؛ گیانبەختکردنیی تیام کیانی مەنش لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بەهۆی گازی فرمێسکڕێژ

تیام «محەممەدڕەزا» کیانی مەنش، هاوڵاتی ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە بەهۆی تەقەی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، تیام «محەممەدڕەزا» کیانی مەنش، هاوڵاتی ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە بەهۆی تەقەی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، تەرمی تیام کیانی مەنش ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار لە ئارامگەی باخی فیردەوس لە شاری کرماشان ئەسپەردەکرا.

ئەم سەرچاوانە پشتڕاستیان کردەوە کە نەبوونی نیشانەی گوللە و لێدان و ئەشکەنجە دەرخەری ئەوەیە کە گیانلەدەستدانی ناوبراو بەهۆی زۆری گازی فرمێسکڕێژ بووە و ئەم گێڕانەوەیە لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی مەیدانی لە گەڕەکەکانی کرماشان هاوشێوەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ دەستبەسەرکرانیی ئەشکان کەلەکی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ی ژانویه 18 , 2026
ئەشکان کەلەکی، هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی جۆلقۆران سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەشکان کەلەکی، هاوڵاتی ٣٣ ساڵی کورد و خەڵکی گوندی جۆلقۆران سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم […]

بابەتی پەیوەندیدار