محەممەد تاهیر حسێن پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/08/photo_2023-08-24_12-37-34-1024x682.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢، محەممەد تاهیر حوسێن پوور هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ئەم هاوڵاتییه له ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه بەبێ فەرمانی دادگا دەستگیرکراوه .
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
کاک حسێن پوور پێش ئەمە پێشینەی گرتن و سزادانی هەبووە.