جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی ئەمیر سوبحانی و گواستنەوەی بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان

ئەمیر سوبحانی، هونەرمەندی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵاوا) گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی «ئەمیر سوبحانی» لە شاری جوانڕۆ و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، ئەم هونەرمەندە دوای دەستبەسەرکرانی، بە دەرچوونی بڕیاری دەستبەسەرکردنی کاتیی ١٠ ڕۆژە، بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان، ناسراو بە دیزڵاوا، گوازراوەتەوە.

ئەمیر سوبحانی پێشتریش پێشینەی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکرانی لەلایەن دامەزراوەکانی ڕژیم هەبووە. سەرەڕای ئەمەش، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەمدواییە، لایەنی دەستبەسەرکەر و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون، بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ ئازادکردنی کاتیی سەید ڕەحمان حوسێنی بە بارمتەیەکی قورس دوای یازدە مانگ دەستبەسەرکران

چ مه 20 , 2026
سەید ڕەحمان حوسێنی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پیرانشار، دوای نزیکەی یازدە مانگ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەید ڕەحمان حوسێنی هاووڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەیەکی قورس […]

بابەتی پەیوەندیدار