مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی سەردار ئوستادئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە هێرشکردنە سەر ماڵی “سەردار ئوستادئەحمەدی”، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، ناوبراویان بەبێ سزای دادوەری دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥، سەردار ئوستادئەحمەدی کوڕی کەمال و هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ڕژێم بۆ سەر ماڵەکەی خۆی، بەبێ سزای دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم هاووڵاتییە کوردە بڵاونەکراوەتەوە و دەزگا ئەمنییەکانیش لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان بەبێ سزای دادوەری، گواستنەوەیان بۆ گرتووخانە نادیارەکان و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکان وەک مافی هەبوونی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێککەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، هێشتا وەک نموونە ڕوونەکانی پێشێلکردنی مافی دەستبەسەرکراوانە لە ئێران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاشخانە؛ بەردەوامیی بێ ئاگایی لە چارەنووسی حەمید محەممەدزادە، پاڵەوانی کوردی کرمانجی زۆرانبازیی چۆخە، دوای پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی

چ جولای 8 , 2026
سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی حەمید محەممەدزادە، گەنجی کوردی کرمانجی خەڵکی ئاشخانە و یەکێک لە پاڵەوانە ناسراوەکانی زۆرانبازیی چۆخە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە؛ ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیی لە مافی هەبوونی پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێککەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی […]

بابەتی پەیوەندیدار