کەیوان ڕەحیمی،هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،کەیوان ڕەحیمی هاووڵاتی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.کەیوان ڕەحیمی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠،بە تۆمەتی “چالاکی دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران” لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
هێزە ئەمنیەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر کردوە.تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە،لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەوتۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.