بۆکان؛ دەرکردنی سزای ساڵێک زیندان بۆ هاوڵاتییەک

ڕەشید ڕەحیمی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەشید ڕەحیمی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ساڵێک بەندی تەعزیری سزا دراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم سزایە چەند ڕۆژ پێشتر بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو و لە ڕۆژانی داهاتوودا ناوبراو دەبێت بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی سەردانی دادگای گشتی و شۆڕشی بۆکان بکات.

ڕەشید ڕەحیمی، سەرلەبەیانی پينجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستگیر کرا و پاش کۆتایی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە گرتووخانە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ج نوامبر 29 , 2024
ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ئەمیر محەممەدخانی، هاوڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ناوبراویان لە شوێنی […]

You May Like