سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ژیار لە دێولان بە مانگێک بەندکران تەعزیری و سزای پەوەندیدار ٢٤٠ کاتژمێر کارکردنی بێبەرانبەر لە ئیدارەی ڕێگاوبان سزادرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٢٧ ساڵ وخەڵکی دێولان و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ژیار لە دێولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای دێولان بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕۆستەمی، بە مانگێک بەندی تەعزیری و سزای تەواوکەری ٢٤٠ کاتژمێر کارکردنی بێبەرانبەر لە ئیدارەی ڕێگاوبان سزادرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتیە لە ناڕەزایەتیەکانی ١٤٠٣ی هاوڵاتیانی دێولان لەبارەی دۆخی شەقام و تێکدانی ڕێگەی گواستنەوەی ئەم بەشە لەلایەن ترۆمبێلی کانگاکردن، ڕاگەیەندراوە. ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە ماڵی بنەماڵەی سینا محەمەدی لە بەشی بڵواناوا لە دێولان و دەستبەسەریان کردووە. سینا محەمەدی، تەمەن ٢٧ ساڵ و فێرخوازی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی کوردستانە و پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراوە. ئەم هاوڵاتیە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینادا دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی کاتی ئازادکرابوو.