محەمەد دانیالی، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتی دژی دۆخی نامرۆڤانەی لە زیندان و خراپی دۆخی دەروونی و ڕۆحی مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد دانیالی تەمەن ٢٤ ساڵ، چالاکوانی فەرهەنگی و مەدەنی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی “بنار” لە شاری ئاودانان و زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتی دژی دۆخی ناجێگیر و نامرۆڤانەی لە زیندان و دۆخی ناجێگیری ڕۆحی و دەروونی مانی لە خواردن گرتووە. ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەمەد دانیالی، هاووڵاتی شاری ئاودانان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانیکردنی خۆی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە.
محەمەد دانیالی، پێشتر بە تۆمەتەکانی وەکو “گردبوونەوە و پشگیری دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بە ڕۆژانی دەستبەسەرکراوی پێشتری مەحکووم کرابوو.
ناوبراو لە گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری دێلوران دەستبەسەر و پاشتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
محەمەد دانیالی، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە دێلوران دەستبەسەر و لە پووشپەڕی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی شاری ئیلام ئازاد کرابوو.
محەمەد دانیالی، شاخەوانی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانە.