یەعقوب فەتاحی، تەیب عەبدوڵڵا پوور و ئیدریس محەممەدی ئازەر، سێ هاوڵاتی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/07/photo_2023-07-10_16-25-51-1024x607.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، یەعقوب فەتاحی خەڵکی گوندی “بادینئاوا” سەر بە شاری پیرانشار، تەیب عەبدوڵڵا پوور، خەڵکی “شیناوا” سەر بە شاری پیرانشار و ئیدریس محەمەدی ئازەر، ٣٠ ساڵە، کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی باولە سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم سێ هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان و شوێنی هێشتنەوەیان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.