بە پشتنەستن بەو ئامارانەی کە لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە ماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا (١٣٩٠-١٤٠٢) هەتاوی، بە گشتی ٢٤٠٩ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە ٦٨١ کۆڵبەر (٢٨٪) کوژران و ١٧٢٨ کۆڵبەر (٧٢٪) برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاماری ئەو کۆڵبەرانەی کە لە ١٣ ساڵی ڕابردوو لە هێڵی […]

کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی شاخەکانی سنوری تەتەی هەورامان، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ١٥ خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی شاخەکانی سنوری تەتەی هەورامان، بەسەختی بریندار بوە. ناسنامەی کۆڵبەرەکە (کەریم) ٣٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی گوندی (کولیج) سەر بەلە سەوڵاوا ڕاگەیەندراوە. […]

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی “تەتە” و “ئەنجیران” بریندار و دەستبەسەرکراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییە سنوورییەکانی “تەتە”ی هەورامان، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئیبراهیم یەعقوبی”، “سیاوەش کاکایی”، ” فەرەیدوون” […]

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، هەڵبژاردنی ناوچەیی لە تورکیا بەڕێوەچوو؛ هەڵبژاردنێکی کە تیایدا سەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی ناوچەکان هەڵبژێردران. هەڵبژاردنی شارەوانی شارە گەورەکانی تورکیا و هەروەها شارەکانی کوردستان، بەزۆر هۆکار گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزیی ئەولاتر لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیەکانی پەیدا کردووە. سەرکەوتنەکانی نەیارانی پارتی کۆماری گەل و هەروەها پارتی یەکسانی و […]

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی سەپاندنی ڕژیمێکە بەسەر خەڵکی ئێراندا، کە بە “کۆماری ئیسلامی ئێران” ناوی لێنرا. ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ئەو ڕەوتەی کە دەستی بەسەر شۆڕشی ئێراندا گرت، بە ڕێبەرایەتی خومەینی لە نمایشێکدا لەژێر ناوی: “ڕیفراندۆمی خەڵکی ئێران”، بە فەرمی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە و خوڕافات و سەرکوتی […]

بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلبەر لە بەرزاییەکانی “تەتە”ی هەورامان تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری تەتە کوژراو و برینداربوون.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک به ناسنامەی “شۆڕش شوکری” خەڵکی گوندی “ئالمان”ی مەریوان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی له […]

دوازدە کۆڵبەری کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراقەوە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوازدە کۆڵبەری کە لە ٦ی خاکەلێوە لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراقەوە لە سنووری “بیارە”ی هەرێمی کوردستان و نەوسوود دەستبەسەرکرابوون، ئازاد کران.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە: “ئەنسار مەحمودی”، “پەیمان ڕەحمانی”، “ئیرەج مەحمودی”، […]

بەشێک لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لە قەولی یاداشتی کەسێکی حیزبوڵڵاییەوە، کە ئێستا بووەتە مامۆستای زانکۆ، نووسیویانە کە کۆمەڵگا شاهیدی گەورەترین “ڕۆژوو خواردن” لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدایە. ئەو، ئەم بابەتەی گەڕاندۆتەوە بۆ بایەخ پێنەدان بە “ڕەمەزان” لەناو دەوڵەت و هێزی دادوەری و خوازیاری دەستگیرکردن و لێپێچینەوە لەو کەسانە بووە کە”بەڕۆژوو” نابن. […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-بانە برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “جەبار نادری”، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوانە. جەبار نادری خێزاندارە […]

لە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود، دوو کۆلبەری دیکە بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ڕۆژانی ٦ و ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]