لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان، تەقینەوەی مین و ڕەقبوونەوە لە سەرما، کوژران و بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری نەوسوود ١٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم […]

کۆلبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسووس برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆلبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “ئومید شەمسی” خەڵکی شاری جوانڕۆیە. بارودۆخی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیاندراوە […]

پێنج کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاس باوەجانی، پاوە و داڵاهۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵێ سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا پێنج کۆڵبەر برینداربوون.ناسنامەی کۆڵبەرەکان بریتین لە “مەتین حوسێنی” خەڵکی گوندی […]

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی کە بە دەست کۆڵبەرنیوز گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بە توندی دەستیان بە تەوەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆڵبەران کرد. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارە و ناسنامەی بریندارەکان یان ئەگەری گیانلەدەستدانی کۆڵبەرانی ئەم ڕووداوە بەردەست نییە.

دوازدە کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) لە هێڵی سنووری نەوسوود و “بیارە”ی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارەی هەرێمی کوردستان و نەوسوود ١٢ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دەوان”ی سەر بە […]

لقی خۆراسانی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی، بەرپرسیارێتی جینایەتەکەی ڕۆژی ٣ی مانگی خاکەلێوەی هۆڵی کۆنسێرتەکانی شاری کرۆکوس لە ڕووسیای لە ئەستۆ گرت. جینایەتێکی کە تێیدا ١٣٣ کەسی بێ دیفاع کوژران و زیاتر لە ١١٤ کەسیش بریندار بوون. هێشتا ماوەیەکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەی شاری کرمان لە سەر گۆڕی قاسم سولەیمانی دا تێپەڕ […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەقز، لە هێڵی سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەت ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ، ڕۆژی یەکشەمە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، “جەمیل عەبدی”کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ لە سنوری نەوسوود، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارکرا. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لەهەمان ڕۆژدا “ئاروین […]

“میلاد حوسێنی” منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە مەریوان منداڵێکی کۆڵبەر لە شان و پشتی بریندارکرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (میلاد حوسێنی) […]

منداڵيکی کۆڵبەر بەهۆی بارینی بەفر و سەرما لە سنوری (میشاوی سەقز) گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ؛ ئێوارەی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی (هەستیار عەبدولکەریمی) تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لە سنووری (میشاوی سەقز) بەهۆی بارینی بەفر و سەرما گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەیانی […]

دوو ڕۆژ پێش لە گیانلەدەستدانی “محەمەد بایر محەمەدی” بەهۆی وەستانی دڵ، کوڕە تەمەن ١٥ ساڵەکەی “میلاد بایر”یش لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندارببوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە هێڵی سنووری نەوسوود، قاچی […]