بۆکان؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئیبراهیم مەردانی دوای پێنج مانگ زیندانیکران

ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا بە شێوەی ناڕوون لە بەندیخانەی ئەم شارەدا ڕاگیراوە و چارەنووسی یاسایی و دادوەریی ناوبراو بە نادیاری ماوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانەی بۆکان گواستراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە کاتی ڕاگرتنی لە زیندانی ئیتلاعاتدا، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ خراوەتە ژێر گوشار و ئەشکەنجەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕێگری لە ئازادکردنی کاتیی ئەم هاووڵاتییە بە بارمتە کردووە و دۆخی ناوبراو هێشتا بە بێچارەنووسی ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی شەفاف سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی ئیبراهیم مەردانی نەدراوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئیبراهیم مەردانی پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر کراوە؛ لەوانە لە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، بەهۆی سازکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیریی کوڕەکەی کە تێیدا میوانەکان جلی کوردییان پۆشتبوو، بەبێ حوکمی دادوەری دەستبەسەر کرا. هەروەها لە ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٨دا، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد، کە دوای ماوەیەک لێپرسینەوە، لە ٥ی گەلاوێژی هەمان ساڵدا بۆ زیندانی بۆکان گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

باشتربوونی ڕێژەیی ژیانی ئەمڕۆ و ئاسۆی ڕزگاریی سبەی، لە ڕێڕەوی ڕێکخراوی چینایەتیی کرێکارانەوە تێپەڕدەبێت

چ مه 6 , 2026
ساڵی ۱۴۰۵ بۆ ملیۆنان بنەماڵەی کرێکار لە ئێران، نەک بە ئومێدەواری، بەڵکوو بە دڵەڕاوکێ و نیگەرانی دەستی پێکرد. کرێکاران و زەحمەتکێشان پێش ئەوەی بیر لە داهاتوو بکەنەوە، ناچارن هەموو ڕۆژێک لە خۆیان بپرسن: کرێی خانوو چۆن بدەین؟ نان و خۆراک لە کوێوە دابین بکەین؟ دەوا و دەرمان، پۆشاک، پەروەردەی منداڵان […]

بابەتی پەیوەندیدار