بۆکان؛ ئازادکردنی کاتیی سێ برا بە دانانی بارمتە

ناسر یادیار، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، سێ برای خەڵکی بۆکان، دوای تێپەڕاندنی ماوەیەک لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارستانە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم سێ برایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای گواستنەوەیان لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان، بە سپاردنی بارمتە ئازاد کران. بەپێی زانیارییە وەرگیراوەکان، ناسر یادیار، مووسا یادیار و حەمزە یادیار لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون و دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی بۆکان گواسترابوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری، مووسا یادیار و حەمزە یادیاریان لە گوندی “قەرموسالی” و ناسر یادیاریان لە گوندی “داشبەند”ی سەر بە بۆکان دەستبەسەر کردبوو.
هەروەها ڕەسوول یادیار، برایەکی دیکەی ئەم بنەماڵەیە، ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کرابوو و دوای تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان گواسترابووەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە لەوانەیە ئاراستەی ئەم سێ برایە کرابن، بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئیسماعیل کەریمی لە بەندیخانەی ئەو شارەدا

چ آوریل 22 , 2026
لەگەڵ تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر کاتی دەستبەسەرکردنی «ئیسماعیل کەریمی»، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «شوورجە» و دانیشتووی بۆکان، ناوبراو هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا لە بەندیخانەی ئەو شارەدا ڕاگیراوە.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کراوە و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار