سنە؛ گواستنەوەی قانع خاتری بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی لە زیندان

قانع خاتری، چالاکیی مەدەنی شاری سنە بۆ جێبەجێکردنی هەشت مانگ سزای زیندانیی تەعزیری بۆ زیندانیی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە شازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، قانع خاتری، چالاکیی مەدەنی شاری سنە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیی بۆ زیندانیی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە. قانع خاتری لرلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “مستەفا عەزیزی” بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەشت مانگ زیندانی تەعزیری سزادرابوو.

ڕۆژی پێنجشەمە دووی ڕەشەمەی ٤٠٣، قانع خوتری بە پێدانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندان ئازادکرابوو.

ڕۆژی پێنجشەمە هەژدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قانع خاتری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.

ئەم چالاکەی مەدەنی پێشتر لە پێنجشەمە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بانگهێشتکرا و پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکرابوو.

قانع خاتری پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی مەدەنی پێشوویەوە دەستبەسەرکراوە و سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گواستنەوەی ئەمجەد گەریاخیز، چالاکیی کرێکاری، بۆ جێبەجێکرانی سزای زیندانییەکەی لە زیندان

د جولای 7 , 2025
ئەمجەد گەریاخیز، چالاکیی کرێکاری شاری سنە بۆ جێبەجێکرانی شەش مانگ سزای زیندانیی تەعزیری بۆ زیندانیی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە شازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەمجەد گەریاخیز، چالاکیی کرێکاری شاری سنە و ئەندامی کەمپینی «نا بۆ لەسێدارەدان»، بۆ جێبەجێکرانی سزای شەش مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ زیندانیی ناوەندی شاری […]

بابەتی پەیوەندیدار