شوانە شیربەیگی، هاووڵاتی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە شازدەی ١٤٠٤، شوانە شیربەیگی، هاووڵاتی شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا، شوێنی مانەوە، هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە. هەروەها ئەم هاووڵاتییە لە بینینی پارێزەر، پەیوەندی و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.