نەریمان ڕەندانی و میلاد ڕەندانی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. میلاد ڕەندانی پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی تەمەن ٣٥ ساڵ و چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەگەڵ براکەی میلاد ڕەندانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم پاش چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان، ئێوارەی هەمان ڕۆژ میلاد ڕەندانی ئازادکرا.
نەریمان ڕەندانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرابوو. ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤ بە کەفالەت بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازادکرا.
نەریمان ڕەندانی پێشتر لە حەوتی ڕەشەممەی ١٤٠٣، بە کەفالەت لە زیندانیی سەقز ئازادکرابوو. دەستبەسەرکرانی ناوبراو لە پەیوەست بە مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارەکانی کوردستان ئەنجامدرابوو.
شایانی باسە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی دووبارە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە نادیارە.

