محەممەد ڕەزایی، چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەمدواییەدا محەممەد ڕەزایی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوی خەڵک «نۆژین» خەڵکی شاری دێولان بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دانیشتنی دادگایی محەممەد ڕەزایی، لەمدواییەدا بەڕێوەچووە و ڕۆژی چوارشەممە چواردەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سزای دەرچوو لەلایەن دادگای شۆڕش بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
محەممەد ڕەزایی، ڕۆژی شەممە ٢١ پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە کەفالەتی ٨٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی ئازادکرا.

