شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی نەجمەدین ئەلیاسی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

“نەجمەدین ئەلیاسی”، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، نەجمەدین ئەلیاسی هاووڵاتی خەڵکی گوندی «ئاسناوە»ی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی دسامبر 21 , 2025
بەختیار روزبە، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانیی تەتە لە سنووری هەورامان بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی شەممە ٢٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتە لە سنووری هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بەختیار […]

بابەتی پەیوەندیدار