سەقز؛ بەردەوامیی بێسەروشوێنیی دوو هاووڵاتیی کورد دوای ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەرکردن

لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣٢ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «سوبحان عەزیزی» و «ئومێد خورشیدی»، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، هێشتا هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستییان لەبەردەستدا نییە و ئەم دوو کەسە لە دۆخێکی نادیاردا دەژین.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی حوکمی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون. ئەم کەسانە دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە بێدەنگی و بێسەروشوێنیی تەواودا ڕاگیراون.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، سوبحان عەزیزی و ئومێد خورشیدی لەم ماوەیەدا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون، کە ئەمەش نیگەرانییەکانی دەربارەی سەلامەتی و دۆخی ڕاگرتنیان زیاتر کردووە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە لەوانەیە ئاراستەی ئەم دوو هاووڵاتییە کرابن، بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنبوونی چارەنووسی شلێر مام‌قادری

چ آوریل 22 , 2026
شلێر مام‌قادری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و دایکی دوو منداڵ، دوای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی لەبەر دەستدا نییە.بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، شلێر مام‌قادری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەهاباد دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی […]

بابەتی پەیوەندیدار